فەرماندەرایەتی هێزە هاوبەشەکانی عیراق رایگهیاند، له ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردووی شەڕی موسڵدا 78 گوندو ناوچە لە سنوری پارێزگاکه لە چنگ چەکدارانی داعش رزگار کراوە .
فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عیراق کە لە تەواوی هێزە ئەمنیەکان پێکدێت لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ڕایگەیاند "تا ئیستا و لە ئەنجامی ئۆپەراسیونی ڕزگار کردنی شاری موسڵ 78 گوند و ناوچانە ڕزگار کراون.
هاوکات سەعد مەعن وتهبێژی وهزارهتی ناوخۆی عیراق بهخهندانی وت "هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی کەمێک پێش ئێستا گوندی زلحەفە یان لە باشوری موسڵ لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە".
گوندی زلحفە سەر بە ناحیەی شۆرەیە و دەکەوێتە دوری ٤٠ کیلۆمەتر باشوری موسڵ.ئۆپهراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ 17 ی ئهم مانگه دهستیپێکرد بهبهشداری سوپاو هێزه عیراقییهکان و پێشمهرگهو تائێستا ئهو هێزانه له پێشڕهوی بهردهوامن و له موسڵ نزیکبونهتهوه.
.......
300
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٥
News ID: 787546
فەرماندەرایەتی هێزە هاوبەشەکانی عیراق رایگهیاند، له ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردووی شەڕی موسڵدا 78 گوندو ناوچە لە سنوری پارێزگاکه لە چنگ چەکدارانی داعش رزگار کراوە .